سیاسی

کۆمپانیای مێتا قەدەغەکردنی وشەیەکی عەرەبی هەڵدوەشێنێتەوە

دوای ساڵیک لە گفتوگۆ و مشتومڕ، کۆمپانیای مێتا سزای سەر وشەی “شهید”ی عەرەبی هەڵگرت.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کۆمپانیای مێتا ئەنجومەنێکی چاودێری نوێی دامەزراند و داوای لێکردن، قەدەغەکردنی سەر وشەی عەرەبی “شهید” هەڵبگرن، ئەوەش دوای گفتوگۆکردن بۆ ماوەی ساڵێک.

بەکارهێنانی وشەی “شهید”ی عەرەبی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی قەدەغەکرابو

بەڕێوبەری مێتا

پێشتر کۆمپانیای مێتا بەکارهێنانی وشەی “شهید”ی عەرەبی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی قەدەغەکردبو، لەبەر “زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی”، بەوهۆیەشەوە هەژمار و لاپەڕی چەندین بەکارهێنەر سزایان کەوتبوە سەر.

لەبارەی ئەو بریارەوە، ئەنجومەنی کارگێری کە دامەزراوەیەکی سەربەخۆییە و لەلایەن مێتاوە پارەدار دەکرێت، رایگەیاند، لەسەر گەورە پەیجەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێویستە، ئەو پۆستانە بسڕنەوە کە تێیدا وشەی شەهیدانیان لە پاڵ ناوەڕۆکێکی توندوتیژ و هەڕەشەدار بەکارهێناوە، لە دەرەوەی ئەو بازنەیە وشەی شەهید بە زمانی عەرەبی رێگە پێدراوە.

Shares:

Related Posts

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *