سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاند، پلانیان هەیە بۆ بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە بەرهەمەکەنیان، هەوڵ دەدەن ئەو پلانانەش لە ماوەی ئەمساڵدا جێبەجێبکەن و گۆڕانکاری فراوان بۆ بەکارهێنەری بەرهەمەکەنیان بخەنەبەردەست.
تیم کۆک سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆبونەوەی ساڵانەی خاوەن پشکەکانی کۆمپانیاکە رایگەیاند، ئەپڵ پلان دادەنێت بۆ بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە بەرهەمەکانیدا و لە هەوڵدان بۆ ئەوەی لەم ساڵەدا پلانەکانیان جێبەجێ بکەن.
پێشبینی دەکرێت ئەپل توانای دروستکردنی زیرەکییەکی دەستکردنی نائاسایی هەبێت
تیم کوک
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت ئەپل توانای دروستکردنی زیرەکییەکی دەستکردنی نائاسایی هەبێت، بۆیە پلانیان هەیە وەبەرهێنانی بەرفراوان لەو بوارەدا جێبەجێ بکەن.
سەرۆکی جێبەجێکاری ئەپڵ باسی لەوەشکرد، پێیان وایە هەلێکیان لەبەردەستە بۆ ئەوەی گۆڕانکاریییەک بۆ بەکارهێنەرانیان بەردەست بخەن کە لە بواری بەرهەمهێنان و چارەسەر کردنی کێشەکان هاوکار بێت.
ئەپڵ لە پڕۆسەی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بە هێواشی کاردەکات، بەراورد بە رکابەرەکانی لە مایکرۆسۆفت، کەلەلایەن گۆگڵەوە خاوەنداری دەکرێت، کە لە مێژە زیرەکی دەستکردی لە بەرهەمەکانیدا تێکەڵ کردوە.