ئابووری

ئەپڵ چەند بەرنامەیەکی “زیرەکی دەستکرد” لە ئاپستۆر دەسرێتەوە

کۆمپانیای ئەپڵ هەندێک لە بەرنامەکانی تایبەت بە زیرەکی دەستکردی لە ئاپستۆر سڕییەوە، هۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ توانا و بانگەشەی ئەو بەرنامانە لە دروستکردنی وێنەی روتی ساختە

دەکرێت ئەو توانایانە بە شێوەی نەرێنی بەکاربهێنرێن

تیم کوک

توانای زیرەکی دەستکرد لە دروستکردنی وێنە وەک ئامرازێکی بەهێز و بەسود لە دیزانکردن لێی دەڕوانرێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت ئەو توانایانە بە شێوەی نەرێنی بەکاربهێنرێن لە دروستکردنی وێنەی ساختە یاخود وێنەی روت.

بە گوێرەی راپۆرتە میدیاییەکان، کۆمپانیای ئەپڵ ئاگادارکراوەتەوە لەبارەی بونی چەند بەرنامەیەکی زیرەکی دەستکرد کە بانگەشە دەکەن بۆ دروستکردنی وێنەی روتی ساختە.

Shares:

Related Posts

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *