پلاتفۆرمی نامه ناردنی خێرا (واتسئه‌پ) سه‌رقاڵی تاقیكردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێیه كه ڕێگری ده‌كات له گرتنی وێنه‌ی شاشه‌ی به‌كارهێنه‌ران (سکرین شۆت) له‌لایه‌ن كه‌سی به‌رامبه‌ره‌وه.
تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كه له نوێترین وه‌شانی بێتا له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌ندرۆید بژارده‌ی پاراستنی وێنه‌ی كه‌سی دابینده‌كات، به‌جۆرێك كه به‌كارهێنه‌رانی دیكه نه‌توانن وێنه‌ی شاشه‌كه بگرن له‌كاتی بینینی وێنه‌ی كه‌سیدا، كاتێكیش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن، ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك له‌به‌شی خواره‌وه‌ی شاشه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت و باس له‌وه ده‌كات كاره‌كه ته‌واو نه‌بوه، به‌هۆی ئه‌و سنورداركردنانهی كه له‌لایه‌ن به‌رنامه‌كه‌وه دیاریكراون.
نزیكه‌ی پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر واتسئه‌پ توانای سه‌یڤكردنی وێنه‌ی كه‌سیی به‌كارهێنه‌رانی هه‌ڵوه‌شانده‌و
بەڕێوبەری وەتسئەپ
نزیكه‌ی پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر واتسئه‌پ توانای سه‌یڤكردنی وێنه‌ی كه‌سیی به‌كارهێنه‌رانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڵام ده‌توانرێت ئه‌مه به گرتنی وێنه‌ی شاشه‌یان به‌ده‌ر بكرێت.
تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كه چینێكی پاراستنی زیاده بۆ وێنه‌ی كه‌سیی به‌كارهێنه‌ران له‌ناو به‌رنامه‌كه‌دا زیاد ده‌كات، بۆ ڕێگریكردن له هه‌ر ساخته‌كارییه‌ك، فێڵكردن، یان ههراسانكردنێك به به‌كارهێنانی ئه‌و وێنانه.
واتسئه‌پ ڕێگه‌ت پێده‌دات كۆنتڕۆڵی ئه‌وه بكه‌یت كه كێ ده‌توانێت وێنه‌ی پڕۆفایله‌كه‌ت ببینێت به چونه به‌شی Privacy له ڕێكخستنه‌كانی به‌رنامه‌كه‌دا.